بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بارانبارین لە شارەكان و بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.
راپۆرتی كەشناسی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ ئاشكرای دەكات بارانبارین لە نێو شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، پێشبینی ئەوەش دەكات لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر ببارێت.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی باران و بەفربارین روو لە ھەرێمی كوردستان كردووە و پێشبینی دەكرێت تا رۆژی سێ شەممە بەردەوام بێت.
.jpg)