تیپی فۆرمۆلا وەنی مارسێدیس داوای دوو شۆفێری ناسراو دهكات
تیپی فۆرمۆلا وەنی مارسێدیس دەیانەوێت ھەردوو شۆفێری رالی سباستیان ئۆژی و ڤالێنتینۆ رۆسی پاڵەوانی مۆتۆ جی پی بگوازێتەوە تیپەکەیان.
ئهمڕۆ یهكشهممه، 25 كانوونی یهكهمی 2016، پێگهی دهیلی مهیلی بریتانیا بڵاوی كردهوه كه تیپی فۆرمۆلا وەنی مارسێدیس، دەیانەوێت ھەردوو شۆفێری رالی سباستیان ئۆژی و ڤالێنتینۆ رۆسی پاڵەوانی مۆتۆ جی پی بگوازێتەوە تیپەکەیان.
توتۆ ڤۆلفی بەرێوەبەری جێبەجێ کاری تیپی مارسێدیس ئاشکرای دەکات كه ئەوان بە ئاستی ھەردوو شوفێر سەرسامن، بۆیە لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ پالەوانیەتیەکانی ساڵی داھاتوو ئەو دوو شوفێرە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
سباستیان ئۆجی پاڵەوانی ٢٠١٦ لە ریزەکانی تیپی ڤۆلکس ڤاگنە و ڤالێنتینۆ رۆسی ئیتاڵیش لە تیپی ماتۆرسواری یۆکۆھامایە.