گرێبه‌سته نوێیه‌كانی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كرێت..
لیسته‌كه ناوی دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی تێدایه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی جیهانی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ هاوینی داهاتوو پلانێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ندان یاریزانی ناسراوی ئه‌ورووپا داڕشتووه كه دیارترینیان مه‌سعوود ئۆزیل و پاوڵۆ دیبالایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25 كانوونی یه‌كه‌می 2016، له‌سه‌ر پێگه‌ی یۆرۆ سپۆرت لیستێكی یاریزانان بڵاوبۆته‌وه كه دوای هه‌ڵگرتنی سزایه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ سانتیاگۆیان ده‌گوازێته‌وه.
لیستی یاریزانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه:
1ـ پێر ئۆبامیانگ ـ دۆرتمۆند
2ـ تیبۆ كۆرتوا ـ چێڵسی
3ـ داڤید ئالابا ـ بایرن میونشن
4ـ پاوڵۆ دیبالا ـ یوڤێنتۆس
5ـ مه‌سعوود ئۆزیل ـ ئارسێناڵ
6ـ ریكاردۆ رۆدریگێز ـ ڤۆڵفسبورگ
7ـ فابیخۆ ـ بێنفیكا
8ـ ماركۆ ڤیراتی ـ پاریس سانجێرمان
یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه كه له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات ناتوانێت هیچ یاریزانێك بگوازێته‌وه و سڕ كراوه، به‌ڵام له گواستنه‌وه هاوینه‌ی داهاتوو سزایه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیردرێت و له كڕینی یاریزانان سه‌ربه‌ست ده‌كرێت..