بڕێكى زۆرى برنجى پلاسيتكى ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا
وه‌ك خۆيان ده‌ڵێن بازرگانى بێ ويژدان ويستوويانه بيهێننه ناو شار.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى گومرك له شارى لاگوس، گه‌وره شارى نايجيريا، رايگه‌ياند، توانيويانه بڕێكى زۆرى برنجى پلاستيكى ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن، كه وه‌ك خۆيان ده‌ڵێن بازرگانى بێ ويژدان ويستوويانه بيهێننه ناو شار.
هارونا مامودو به‌رپرسى گومرگ، رايگه‌ياند، ئه‌و بازرگانانه به نياز بوونه له مه‌راسيمى سه‌رى ساڵدا برنجه‌كه بفرۆشن.
هه‌روه‌ها گوتى: برنجه‌كه له پلاسيتك و لايلۆن پێكهاتووه و خوا خۆى ده‌زانێت چى روويده‌دا، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئه‌و برنجه بخوات.
تا ئێستا نازانرێت ئه‌و فه‌رده برنجانه له كوێوه گه‌يشتوون، پێشتريش ئه‌و جۆره برنجه له چين ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرابوو.
سه‌رچاوه: بى بى سى.