نهسری لهبهر خانمه جوانهكانی ئیسپانیا پهیوهندی به سێڤییا كردووه.
سەمیر نەسری یاریزانی فهرهنسی پێشووی مانچێستهر سیتی هۆکاری چوونی بۆ ریزەکانی سێڤییا بۆ جوانی خانمانی ئیسپانیا و پارە دەگەڕێنێتەوە.
لە لێدوانێکیدا، نەسری ٢٩ ساڵان لە بارەی هۆکاری رۆیشتنی لە ریزەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزییەوە دەڵێت: "سەرەڕای ئەوەی بە سەرەتایەکی باش دەستم بە وەرزی نوێکرد، بەڵام سووربووم لەسەر ئەوەی گۆڕانکارییەک بکەم، هەرچەندە گواردیۆلا داوای لێکردم بمێنمەوە".
یاریزانە فڕەنسییەکە دەڵێت، لەبەر خواردنە خۆشەکان و خانمە جوانەکانی ئیسپانیا دوای ٨ ساڵ بڕیارم دا پرێمەرلیگ بەجێبهێڵم.
نەسری هاوینی رابردوو بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندیی بە ریزەکانی سێڤییا کرد و لە ١٣ یاری 3 گۆڵی بۆ یانەکەی ئەندەلووس تۆمارکردووە، پێشتریش یاری بۆ یانهی ئارسێناڵی لهندهنی كردووه..