یاریزانێكی ئاتلێتیك بلباو تووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت
یارای ئه‌لڤارێزی به‌رگریكاری ئاتڵێتك بلباو به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو تووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت و بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
خۆسۆ ئۆرۆتۆیای سه‌رۆكی یانه‌ی بلباو له‌رێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمییه‌وه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و یاریزانه‌یان دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، ده‌ركه‌وتووه كه تووشی گرێیه‌كی شێرپه‌نجه‌یی بووه و له هه‌فته‌ی داهاتووش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌لڤارێزی به‌رگریكاری لاو له 18 سێپتێمبه‌ری رابردوو یه‌كه‌م یاریی خۆی له لالیگا ئه‌نجامدا كاتێك رووبه‌ڕووی ڤالێنسیا بوونه‌وه و یارییه‌كه‌شیان به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
یارای ئالڤێرێز لۆپێزی 21 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی هاوینی 2014ـه‌وه له هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی بلباو یاری ده‌كات و هه‌ڵگری درێسی ژماره (27)ـه..