بچووكترین بووك و زاوا ببینه
ته‌مه‌نیان زۆر كه‌مه
K24 – هه‌ولێر
په‌یجێكی فه‌یسبووك به‌ناوی سوه‌یدا له سوریا وێنه‌ی ئاهه‌نگێكی ماره بڕین بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به بچووكترین بووك و زاوا ناوی بردووه.
ئه‌م رووداوه له گوندی "الهیات" له پارێزگای سوه‌یدای سوریا له باشووری ئه‌م وڵاته روویداوه كه كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵی خه‌ڵكی ئه‌و گونده له كوڕێكی 14 ساڵی خه‌ڵكی شاری شه‌هبا ماره ده‌كرێت.
ده‌شڵێت له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوو حاڵه‌تی زوو به شوودان بووه‌ته شتێكی نامۆ له پارێزگای سوه‌یدا، ئه‌و ماره بڕینهشی كاردانه‌وه‌ی جیاوازی نه‌یاران و لایه‌نگرانی لیكه‌وتووه‌ته‌وه.
له یاسای باری كه‌سێتی سوریا مه‌رجی ژنهێنان و شووكردن "عاقل و بالغبوونه". هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی كوڕ به 18 ساڵ و كچیش به 17 ساڵ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاری كردووه.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان بارداری و منداڵبوون هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی ئه‌و كچانه‌یه له وڵاتانی په‌ره‌ئه‌ستێن كه ته‌مه‌نیان له نیوان 15 بۆ 19 ساڵی دایه.


