كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: ده‌وڵه‌تی كوردی لای من خه‌ون نییه و كوردستانێكی راسته‌قینه ده‌بینم
"له‌گه‌ڵ شه‌ڕی چه‌كداریی په‌كه‌كه نیم"
K24 – هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جیگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه"ده‌وڵه‌تی كوردی لای من خه‌ون نییه و كوردستانێكی راسته‌قینه ده‌بینم، ده‌وڵه‌تێك مافی هه‌موو كه‌مینه‌كانی تێدا ده‌سته‌به‌ر ببێت،له شێوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌ك وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان".
له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی(كۆرێرا دێللا سێرا)ی ئیتالی كه كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناساندووه و به "شێری كوردستان" ناوی بردووه،ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش چه‌ندین پرسیاری ئاراسته كردووه.
له‌و دیداره‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتنه گه‌ورانه كرددووه كه هه‌رێمی كوردستان و كورد به ده‌ستیانهێناوه و گوتوویه‌تی" جاران كه‌س نه‌یده‌زانی كێین، به‌ڵام ئێستا هه‌موو جیهان ده‌مانناسێت و شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌و قۆناغه دژوارانهشكردووه كه گه‌لی كوردی پێدا تێپه‌ڕیووه و به رۆژنامه ئیتالییه‌كه‌ی گوتووه" كوردستان چیدیكه ناتوانێت به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت،چونكه تا ئێستا له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی پاش رێككه‌وتننامه‌ی لۆزانی ساڵی 1923 ناوچه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت،ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت لۆزانێكی دیكه بێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆمان ده‌ستبكه‌وێته‌وه".
له درێژه‌ی گفتوگۆكه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌خنه‌ی زۆری له سیاسه‌تی توركیا و ئه‌ردۆغان گرتووه و گوتوویه‌تی"ئابووری توركیا له ره‌وشێكی خراپدایه و ئه‌ردۆغانیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست نه‌دات و له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه هه‌وڵی ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوور ده‌دات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه"ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت داعش و په‌كه‌كه به یه‌ك چاو ته‌ماشا بكات ئه‌مه‌ش راست نییه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ شه‌ری چه‌كداری په‌كه‌كه‌شدا نیم".
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی (سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاره‌كانیان ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی توركیا گرتووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی رۆژنامه ئیتالییهكهدا ده‌رباره‌ی به‌راوردكردن له نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا،كوسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی گوتوویه‌تی"ئه‌و به‌راورده له جێگه‌ی خۆیدا نییه، چونكه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت تا ساڵی 2029 له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام پۆتین وانییه و تا ماوه‌یه‌كی كه‌متر له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێت".
ئه‌م دیداره رۆژنامه‌وانییه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵی سازكراوه، كه رۆژی 13/12/2016 به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتى (پێگاسۆی زێڕین) كه خه‌ڵاتێكى ساڵانه‌یه (رێكخراوی كۆڕبه‌ندی ماندێلا) له ناو فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی هه‌رێمى تۆسكاناى وڵاتى ئیتاڵیایدا هه‌ر ساڵه‌ی ده‌یدات به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی پارێزگارى و پاڵپشتى مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ ( كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشرا.