بە وێنە...لە ھەولێر كەسوكاری شەھیدانی شەڕی داعش بە چەپكە گوڵ پێشوازی لە ئۆلاند دەكەن

دایكە سێ شەھید و منداڵِانی شەھید ھوجام سورچی و شەھید مەغدید ھەركی و شەھیدانی دیكەی شەڕی داعش پێشوازی لە سەرۆكی فەرەنسا دەكەن

K24 – ھەولێر

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە فرانسوا ئۆلاند سەرۆكی فەرەنسا كراوە و دایكە عائیشە كە سێ كوڕی لە شەڕی دژی داعش شەھیدبوون، ھەروەھا منداڵِانی شەھید ھوجام سورچی و شەھید مەغدید ھەركی و شەھیدانی دیكەی شەڕی داعش، بە چەپكە گوڵ بەشدار دەبن لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە سەرۆكی فەرەنسا، لەبەرامبەر ھاوكاری و پشتیوانی فەرەنسا لە پێشمەرگە و كوردستان لە شەڕی داعش.

ئەمڕۆ فرانسوائۆلاند سەرۆكی فەرەنسا سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان تاوتوێی شەڕی داعش و بارودۆخی ناوچەكە دەكەن.

كونسوڵخانەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی سەردانەكەی ئۆلاند ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌" لەمیانەی سەردانەکەدا بۆ هه‌رێمی كوردستان،سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا، چاوی بە سەرۆک بارزانی و ئەندامانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها سەردانی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە فەرەنسییەکان لە بەرەکانی جەنگ ده‌كات".

شەھید ھوجام سورچی ئەو پێشمەرگەیە بوو کە دوای بە دیلگرتنی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، چکدارێکی کوردی ناو رێکخراوەکەی لە شاری مووسڵ سەریبڕی.دواتر ھێزەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە چالاکییەکی تایبەتدا، سەربڕەکەیان لە ناو شاری مووسڵ کوشت.

شەھید مەغدید ھەرکی فەرماندەیەکی ھێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو، لە مانگی 12 ساڵی 2015 لە کاتی بەرگریکردن لە خاکی کوردستان دوای بەشداری لە چەندین شەڕ دژی داعش شەھید کرا.

دایکە عائیشە دایکی سێ کوڕی پێشمەرگەی شەھیدە و ھەر سێ کوڕەکەی بەیەکەوە لە شەڕی دژی داعش شەھید بوون.