به ڤيديۆ.. دايكه عائيشه چى به‌سه‌رۆك ئۆلاند ده‌ڵێت
عائيشه دايكى سێ شههيدى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشه.
K24 – هه‌ولێر:
دايكه عائيشه كه دايكى سێ شههيدى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشه، له مه‌راسيمى پێشوازيكردن له سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند به‌شداريكرد و په‌يامى دايكى شههيدانى پێگه‌ياند.
له مهراسيمهكهدا، دايكه عائيشه به فرانسوا ئۆلاندى راگه‌ياند، وه‌ك دايكى سێ شه‌هيد پێشوازى له جه‌نابت ده‌كه‌م و سووپاستان ده‌كه‌ين كه هاوكارى پێشمه‌رگه‌تان كردووه و هيوادارم هاوكارى زياتر و پشتگيرى كورد بكه‌ن.
له وه‌ڵامى ئه‌و پهيامهدا، فرانسوا ئۆلاند، سه‌رى دايكه عائيشه‌ى ماچ كرد و گوتى: قوربانيدانى ئێوه تيرۆرى له‌ناو برد.
.jpg)
فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌وروپی و جیهانه بۆ جاری دووه‌م دێته هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانه‌كانی له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵی رابردوودا،هاوكاتی ئه‌و شه‌ڕه‌یه چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵیانگیرساندووه.
فه‌ره‌نساش یه‌كێك له وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌ندامه تێیدا و له به‌ره‌نگاری چه‌كدارانی داعش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له تێكشكاندنیان له‌وه‌ته‌ی په‌لاماری عێراق و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیاندا له ساڵی 2014 وه.
.jpg)
ئۆلاند ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه دێته‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجێكی جیاوازتر له سه‌ردانی یه‌كه‌می له 12ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2014،چونكه ئه‌وكات هه‌لومه‌رجێكی ته‌واو دژوار باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشابوو، چه‌كدارانی داعش چه‌ند مانگێك بوو ده‌ستیان به داگیركردنی خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
سوپای عێراق ئه‌وكات نه‌یده‌توانی له‌به‌رده‌م هێرشی خوێناوی چه‌كدارانی داعش كه له لایه‌ن خه‌ڵكی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقیشه‌وه پاڵپشتی ده‌كران و زه‌مینه‌سازییان بۆ ده‌كردن خۆیان رابگرن، چۆڵكردنی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه چه‌كداره، به‌هۆی هه‌ڵاتنی سوپای عێراق و هاوكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و به‌شێك له باشووری كه‌ركووك، رێگه بۆ داگیركاری داعش خۆشكرابوو.
هه‌ر ئه‌و هۆكارانه ببوونه هۆی داگیركردنی ناوچه‌كانی شنگال و یه‌كه‌مجار كه سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا هاته هه‌رێمی كوردستان، هێشتا داگیركردنی ناوچه‌كانی شنگال مانگێكی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیبوو.
.jpg)
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به درێژایی زیاتر له 1000 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا تا شنگال له شه‌رێكی قورس‌دا بوو له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، له‌و كاته‌ی هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی سوپای عێراقی كه‌وتبووه ده‌ستیان.
ئه‌وكاتانه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویستی زۆری به هاوكاری وڵاتانی جیهان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگه‌یه‌ننه ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌و هێزه ده‌ستوورییه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه له هه‌موو هاوكاریی و پاڵپشتییه‌ك بێ بهشكرابوو، ژماره‌ی زۆری ئاواره‌كان و بڕینی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوشانی هێرشه‌كانی داعش، ئاسته‌نگێكی دیكه‌بوو له به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و كات بۆ یه‌كه‌مجار فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی خاوه‌ن ڤیتۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ری ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا هاته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتبوو كۆبوونه‌وه، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بڕیاری به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی بۆ هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه.
.jpg)
سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئۆلاند و بارزانی له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، جیاوازه له یه‌كه‌م دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌رۆكه،چونكه ئێستا هاوكێشه‌ی شه‌ڕ و ته‌رازووی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی گۆڕاوه، داعش رووبه‌رێكی فراوانی خاكی داگیركراوی ژێرده‌ستی له ده‌ستداوه،هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچه كوردستانیانهیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان و شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ش زیاتر له ساڵێكه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراونه‌ته‌وه.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم له رۆژی 16ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 دوای كه‌متر له مانگێك له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌دێی باشیك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رایگه‌یاند" هێزی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ی هه‌موو خاكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركراوه".
هه‌روه‌ها له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 وه به به‌شداری 100 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
.jpg)
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و 40 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.
فه‌ڕه‌نسا ئه‌و وڵاته‌یه له ماوه‌ی رابردوودا شه‌ڕی تیرۆر له ده‌ره‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی ده‌كات و به رێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به به‌رده‌وامی بۆردوومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كات،هه‌روه‌ها له رێگه‌ی شاره‌زا و راوێژكارانی كه ژماره‌یان 501 كه‌سه، هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام له ناوخۆی وڵاته‌كه‌شیدا چه‌ندین جار له لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كان و داعشه‌وه په‌لاماری هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته دراوه و چه‌ندین رووداوی خوێناوی وه‌كو هێرشه‌كانی سه‌ر(چارلی ئێبدۆ و نیس و پاریس و سانئیتیان) له لایه‌ن چه‌كدار و لایه‌نگرانی داعشه‌وه دژی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كاروانی كۆمه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه.
.jpg)
ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شی بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی شه‌ڕی داعش و پرسی ئاواره‌كانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئۆلاند له به‌غدا رایگه‌یاند، "هێشتا جیهان له به‌ڵای تیرۆر رزگاری نه‌بووه و پاراستنی عێراقی به پاراستنی فه‌ره‌نسا ناوبرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "فه‌ره‌نسا له پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵدا هاوكاری زیاتری هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات".
له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی فەرەنسا لە عێراق كۆدەبێتەوە.
.jpg)
فرانسوا ئۆلاند وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی به‌هێزی ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و دووه‌م دیداریشیان له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان،بۆ باسكردنی ره‌وشی نوێی ناوچه‌كه و شه‌ری داعش و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و باسكردنی قۆناغی دوای شه‌ری داعش ده‌بێت".
له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساش، دوو جار سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئەم سەردانەی بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی 23ی نیسان/ ئه‌پریلی 2017، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدرێت و ئۆلاندیش جارێكی دیكه، خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكاته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نساش، كاندیده به‌هێزه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، هه‌ریه‌ك له فرانسوا فیلۆن و مارین لۆپێنن.