ڤیدیۆی ناو یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ پێش رووداوه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه
بزانه ئاماده‌بووان خه‌ریكی چی بوون
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی یه‌كشه‌ممه ڤیدیۆیه‌ك له پێگه‌ی ئینساگرام بڵاوكرایه‌وه،له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و ئاهه‌نگ و كه‌یف خۆشییه‌ی ئاماده‌بووانی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی شاری ئیستانبوڵ تۆماركراوه،به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه هێرشكرایه سه‌ریان و ئاهه‌نگه‌كه‌ی گۆڕی بۆ رووباری خوێن و شین و پرسه و 39 كه‌سی كوشت و 65 كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.
یانه‌كه ناوی (رینا)یه و ده‌كه‌وێته كه‌ناری رۆژئاوای ته‌نگه‌ی بۆسفۆڕ،ده‌رچه‌یه‌كی ئاوییه و به‌شی ئه‌وروپا و ئاسیای شاره‌كه له یه‌ك جیاده‌كاته‌وه،یانه‌كه‌ش یه‌كێك له‌و شوینه به‌ناوبانگانه‌یه له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا بازاڕێكی گه‌رمی هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن.