دۆمینیك ماس: په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا و كوردستان دوای داعش‌یش به‌رده‌وام ده‌بن
كۆنسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر باس له چۆنیه‌تی پێدانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌نگۆیه‌كیش ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆمنيك ماس، كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، له باره‌ی سه‌ردانی فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتییه بۆ هه‌ولێر و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسایه.
دۆمینیك ماس رایگه‌یاند، جیا له‌مه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له سه‌ردانه‌كه‌یدا، سڵاوی خۆی گه‌یانده ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسییانه‌ی له دژی داعش ده‌جه‌نگن.
له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، دۆمینیك ماس، كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسای كرد و رایگه‌یاند، كاتێك 2014 سه‌رۆك هۆلاند سه‌ردانی كوردستانی كرد بارودۆخه‌كه خراپ بوو، ئێستا و جارێكی دیكه له 2017، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، ئه‌وه‌ش شتێكی ئه‌سته‌مه و كه‌م رووده‌دات له‌و ماوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووجار سه‌ردانی شوێنێك بكات.
كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به رۆڵ و بوونی كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان كرد له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ش دووپاتكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسا، له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له دوای كۆتاییهاتنی داعش و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هاتنی داعش دروستنه‌بووه تا به‌كۆتاییهاتنی داعش كۆتاییبێت".
رۆڵی دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ساڵی 1991 و سه‌رده‌می راپه‌ڕینی گه‌لی كورد، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دانیال میتران، هاوسه‌ری فرانسوا میتران، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر ئاستی تاك و وڵات، رۆڵیان له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و دژه‌فڕین هه‌بوو.
له باره‌ی پێدانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی، كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌و رێنماییانه‌ی كه هه‌ن هی فه‌ره‌نسا نین به ته‌نها، به‌ڵكو هی وڵاتانی ئه‌ندامه له رێككه‌وتنی شینگن و ئاشكرایكرد، له ساڵی 2016دا نزیكه‌ی 5 هه‌زار ڤیزا به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دراوه، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆره.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی وڵاتانی شینگین، به‌رده‌وام ده‌بن له پێدانی ڤیزا، هاوكات ده‌نگۆیه‌كیشی له باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ڤیزا، گوتی: "ده‌گوترێت پاره‌یه‌كی زۆر له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ڤیزا وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه راست نییه و ته‌نها 20 یۆرۆ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ویش له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه واده‌كه دیاریده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "راسته له ساڵی 2012 كێشه‌یه‌ك هه‌بوو، به‌ڵام ئالان گیپخا، كۆنسوڵی پێشوو ئه‌و كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ركرد و ناشمانه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كۆنسوڵخانه‌كه‌مان بزڕێندرێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، پێدانی ڤیزا مه‌رجدار نییه ته‌نها بۆ چه‌ند كه‌سێك، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كه‌سێك كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی درووستبێت و گوتی: "ئێمه به‌رده‌وام هۆشداری له راست و درووستبوونی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ده‌ین و رێنمایی پێویستیش له كۆنسوڵخانه به‌رده‌سته هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت".
له باره‌ی پێدانی ڤیزا به سه‌ردانیكردنی سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشن، دۆمینیك ماس رایگه‌یاند، ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن خه‌ڵك سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، بۆ پێدانی ڤیزاش به نه‌خۆشان و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری پزیشكی له فه‌ره‌نسا وه‌ربگرن، ده‌بێت پێشتر واده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه، یاخود سه‌نته‌رێكی پزیشكی وه‌ربگرن و دواتر له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی وردبینیه‌وه له واده‌كه دڵنیاده‌بنه‌وه، ئینجا ڤیزاكه‌یان پێده‌د‌رێت.