ڤيديۆ.. په‌نابه‌رێك له‌ناو "جانتاى سه‌فه‌ردا" ده‌ستگيركرا
په‌نابه‌رێك له ناو جانتاى سه‌فه‌ردا دۆزايه‌وه و به ده‌ستگيركردنى ژيانى له مه‌رگێكى حه‌تمى رزگار كرا.
K24 – هه‌ولێر:
په‌نابه‌رێك له ناو جانتاى سه‌فه‌ردا دۆزايه‌وه و به ده‌ستگيركردنى ژيانى له مه‌رگێكى حه‌تمى رزگار كرا.
پاسه‌وانى مه‌ده‌نى پۆليسى ئيسپانيا، هه‌رزه‌كارێكى 19 ساڵ و خه‌ڵكى وڵاتى گابۆنيان ده‌ستگيركرد، كه خۆى له ناو جانتايه‌كى سه‌فه‌ردا حه‌شار دابوو.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره له ئانوساتى گيانله‌ده‌ستداندا بوو، به هۆى نه‌مانى ئۆكسجين له ناو جانتاكه‌دا.
دوو په‌نابه‌رى ديكه، كه ژن و پياوێكى گينيا بوون، به ده‌ستگيركردنيان له مه‌رگ رزگاريان بوو، چونكه خۆيان له ژێر كوشنى پشته‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكدا حه‌شار دابوو.