توركیا باری نائاسایی درێژ دەكاتەوە
ئه‌وه دووه‌مجاره باری نائاسایی درێژ ده‌كرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر
توركیا باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه درێژكرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌شی درێژی كردبووه.
باری نائاسایی له توركیا پاش كوده‌تای شكستخواردووی 15 ته‌مووزی 2016 بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگه‌یه‌نرا، ئه‌وه دووه‌مجاره دریژ ده‌كرێته‌وه.
په‌رله‌مانی توركیا داواكاری حكومه‌تی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی قبووڵكرد و به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا.
باری نائاسایی له توركیا جاری یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی سێ مانگ درێژكرایه‌وه و رۆژی پێنجشه‌ممه 19 كانوونی دووه‌می 2017 كوتایی پێ دێت.
زیاتر له دوو هه‌فته پێش ئه‌وه‌ی واده‌كه‌ی كوتایی بهێت، باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه درێژ كرایه‌وه و له رۆژی 19 ئه‌و مانگ ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ تا رۆژی 19 نیسانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار ـ ئاكپارتی و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ مه‌هه‌په په‌سند كرا.
به‌رپرسانی توركیا "جه‌ماعه‌تی گوله‌ن" به ئه‌نجامده‌ری كوده‌تای 15 ته‌موزی رابردوو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی گرووپهكهشی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به پلاندانه‌ری ئه‌و كوده‌تایه ده‌زانن و داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه له‌و وڵاته نیشته‌جێ بووه.
به‌ڵام ئه‌و هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ كوده‌تا ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئه‌ردۆغان تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و بۆ خۆی ده‌ستی هه‌یه له‌م كوده‌تایه‌دا.
به‌هۆی تێوه‌گلانیان له كوده‌تای شكستخواردووی 15 ته‌موزی 2016، ده‌یان هه‌زار كه‌س گیراون و ده‌یان هه‌زاری دیكه‌شی له‌سه‌ر كاره‌كانیان له كه‌رتی گشتی له بواره‌كانی مه‌ده‌نی، سه‌ربازی و ئه‌منی و دادوه‌ری و ئه‌كادیمی ده‌ركراون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به لایه‌نگرانی یان ئه‌ندامه‌تی له "جه‌ماعه‌تی گوله‌ن" تۆمه‌تبار كراون.
حكومه‌تی توركیا هه‌ر له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی ته‌واوی دامه‌زراوه دارایی و میدیا و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی نزیك له گوله‌ن داخست.