نه‌مسا و ئه‌رمینیا كونسوڵخانە له‌ كوردستان ده‌كه‌نه‌وه

"زیاتر لە 30 كونسوڵگه‌ری گشتی و نووسینگه‌ی نوێنه‌ری وڵاتانی جیهانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن"

K24 – ھەولێر

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،ھەر یەك لە وڵاتانی نەمسا و ئەرمینیا بەنیازن كونسوڵخانە لە ھەرێمی كوردستان بكەنەوە.

فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی باسی رۆژ به‌ كوردستان24 گوتی: "هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وڵاتانی نه‌مسا و ئه‌رمینیا به‌ نیازن كونسوڵخانه‌ی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه".

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاشكرایكرد: "ئێستا 34 كونسوڵگه‌ری گشتی و نووسینگه‌ی نوێنه‌ری وڵاتانی جیهانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، كه‌ چواریان فه‌خریین".