حكومه‌تى هه‌رێم رێكخراوى يه‌زدا داده‌خات
ستافی ریكخراوی یه‌زدا ده‌ڵێن، ئامانجمان خزمه‌تكردنی ئێزدییه‌كانه.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی یه‌زدا له هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێت و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كانیش ده‌ڵێت: چه‌ندین به‌ڵگه‌مان له‌ژێر ده‌سته كه ئه‌وان كاری سیاسیی تێكه‌ڵی كاری رێكخراوه‌یی ده‌كه‌ن، ستافی ریكخراوی یه‌زدا‌ش ئه‌مه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێن، ئامانجمان خزمه‌تكردنی ئێزدییه‌كانه.