هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای داعشی راگه‌یاند
كه‌سی 16ه‌هه‌م بووه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای داعشییان به‌ناوی مه‌حموود عیساوی رایگه‌یاند.
هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای ده‌كات، مه‌حموود عیساوی، به‌رپرسێكی دیاری په‌یكه‌ربه‌ندی رێكخراوه‌كه بووه له فه‌للووجه و له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، له ره‌ققه‌ی سووریا كوژراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عیساوی، به‌ر له‌وه‌ی بچێته ره‌ققه، سه‌رپه‌رشتی راگه‌یاندن و هه‌واڵگری داعشی كردووه، و راسته‌وخۆ چاودێری سه‌رچاوه داراییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌دا بوونه.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، عیساوی هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌شی كردووه، له هێنانی چه‌كدارانی ده‌ره‌كی بۆ ریزه‌كانی داعش و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ عه‌بدولباست ئه‌لعێراقی هه‌بووه، كه ئه‌میر و سه‌رپه‌رشتیاری په‌لاماره‌كانی داعشی كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له 2ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 كوژرا.
مه‌حموود عیساوی، كه‌سی 16ه‌هه‌می په‌یكه‌ربه‌ندی تۆڕی هێرشه‌كانی داعش بوو و به كوژرانی به‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی داعش، رێكخراوه‌كه "سه‌رنجی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌منییه‌تی ناوخۆ".