سێیه‌مین بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی توركیا راگه‌یه‌نرا
حكومه‌تی توركیا پاش كوده‌تای شكستخواردووی 15 ته‌موزی 2015 باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگه‌یاند و تا ئێستان دوو جار به هه‌مان ماوه درێژكراوه‌ته‌وه و له هه‌ر سێ ماوه‌ی باری نائاسایی بڕیارنامه‌كانی ده‌كرد كه چه‌ندین بڕیاری گرنگ ده‌ركراون و له كاتی ئاسایی‌دا ده‌ركردنی هه‌ندێ له‌و بڕیارانه پێویستی به ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان هه‌یه.

K24 – هه‌ولێر
له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی له توركیا سێیه‌مین بڕیارنامه راگه‌یه‌نرا و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاره‌كانیان ده‌ركران ئاشكرا كرا و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ له بواری ئه‌منی و سه‌ربازی و میدیا ده‌ركرا.
به‌پێی سێیه‌مین بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی توركیا كه له لایه‌ن حكومه‌تەوە ده‌كرا، ئه‌و بڕیارانه‌ی خواره‌وه درا:
- ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی چه‌ك به هێزه ئه‌منییه‌كان درا.
- كۆتایی به كاری 649 ئه‌كادیمی هێنرا.
- له وه‌زاره‌ته‌كانی ئاین 135 كه‌س، له ته‌ندروستی 838 كه‌س، له داد 1699 كه‌س، له ئه‌منییه‌ت 2687 كه‌س، له هێزی ده‌ریایی 149 كه‌س، له هێزی هه‌وایی 164 كه‌س و له ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت 8 كه‌س ده‌ركران.
- 83 ئه‌نجومه‌ن و دامه‌زراو له 20 ناوچه به‌هۆی چالاكی تیرۆریستی و دژی هێزه ئه‌منییه‌كان داخران.
- ده‌ستپێراگه‌یشتنی پۆلیس به ناسنامه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنتێت له چوارچێوه‌ی سۆشیاڵ میدیا مسۆگه‌ر ده‌كرێت.
- بڕیاری داخستنی 11 رۆژنامه درا.
- یاسایی قه‌ده‌غه‌یی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه هه‌موار كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی یاساكانی بكات بۆ ماوه‌ی رۆژێك به‌رنامه‌كانی راده‌گیرێت.
حكومه‌تی توركیا پاش كوده‌تای شكستخواردووی 15 ته‌موزی 2016 باری نائاسایی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگه‌یاند و تا ئێستا دوو جار به هه‌مان ماوه درێژكراوه‌ته‌وه و له هه‌ر سێ ماوه‌ی باری نائاسایی بڕیارنامه‌كانی ده‌ركرد كه چه‌ندین بڕیاری گرنگ ده‌ركراون و له كاتی ئاسایی‌دا ده‌ركردنی هه‌ندێ له‌و بڕیارانه پێویستی به ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان هه‌یه.
حكومه‌تی توركیا "جه‌ماعه‌تی گوله‌ن" به ئه‌نجامدانی كوده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌رپرسی گرووپهكهشی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به دارێژه‌ی پلانه‌كه ده‌زانێت و داوای راده‌ستكردنی له ئه‌مریكا ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه له‌و وڵاته نیشته‌جێ بووه.
گوله‌ن به ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ست هه‌بوونی له كوده‌تای 15 ته‌موز، چه‌ند جار رایگه‌یاندووه ئه‌ردۆغان بۆ خۆی له پشت كوده‌تایه، كه به هۆیه‌وه ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به گوله‌ن داخران و كه‌سه نزیكه‌كانیشی له كه‌رتی گشتی توركیا ده‌ركران و هه‌ندێكیشیان له زینداندان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی كوده‌تاكه بوون.