بە وێنە و ڤیدیۆ..پێشوازیكردنی عه‌بادی لە یڵدرم
10 پرسی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشته به‌غدا، له به‌رده‌م بینای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت لە ناوچەی سەوز له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی لێكرا.
یڵدرم به یاوه‌ری هه‌ر یه‌ك وه‌زیرانی به‌رگری، په‌روه‌رده، ئه‌نه‌رژی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ئابووری، بازرگانی و گومرك یاوه‌ری یلدرم سه‌ردانی به‌غدای كرد و بڕیاریشه سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات.
به پێی میدیایه‌كی توركی، سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق دوو رۆژ به‌رده‌وام دەبێت و له‌م سه‌ردانه‌دا 10 پرسی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه یه‌كپارچه‌یی عێراق، پرسی په‌كه‌كه، شه‌ڕی دژی داعش، ره‌وشی سوریا، هاوكاری ئه‌منی نێوان توركیا و عیراق، بازرگانی نێوانیان، بواری وزه، تاوتوێكردنی راهێنانی پیشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌ستیاربوونی توركیا له باره‌ی توركمانه‌كانی عێراق به به‌رپرسانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ عێراق و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌ردانیشی بۆ ده‌ره‌وه له ساڵی 2017 ئه‌ژمار ده‌كرێت.





