یڵدرم له به‌غدا هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات
هه‌ر یه‌ك وه‌زیرانی به‌رگری، په‌روه‌رده، وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ئابووری، بازرگانی و گومرك یاوه‌ری یڵدرم ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7 كانوونی دووه‌می 2017 له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و بڕیاره سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات.
یڵدرم له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له لایه‌ن وه‌زیری ئاو و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی عێراق پێشوازی لێكرا.
هه‌ر یه‌ك وه‌زیرانی به‌رگری، په‌روه‌رده، ئه‌نه‌رژی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ئابووری، بازرگانی و گومرك یاوه‌ری یڵدرم ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆلی سەر بە دەوڵەتی توركیا، "یڵدرم له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌لیم جبووری و هه‌ندێ له به‌رپرسانی سیاسی و ئاینی و نوێنه‌رانی توركمانه‌كانی كۆ ده‌بێته‌وه،، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكات.
راشیگه‌یاند "پاش به‌غدا، یلدرم سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت نیچیرڤان بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه".
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه، یڵدرم یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆ ده‌بێته‌وه و پاشان سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.
پرسی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا، له‌وانه بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی یڵدرم له‌گه‌ل به‌رپرسانی عێراقی ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی كه توركیا بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقیدا.
بوونی په‌كه‌كه له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسی دیكه وه‌ك نه‌وت و گاز و شه‌ڕی دژی داعش و موسڵ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ده‌بێت.
سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌ردۆغان و عه‌بادی راگه‌یه‌نرا كه هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان رێككه‌وتن و ئه‌ردۆغان پشتگیری خۆی بۆ عێراق له شه‌ری دژی داعش و یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
به پێی میدیاكانی توركیا، سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و باس له 10 پرسی گرنگ ده‌كات كه یڵدرم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه یه‌كپارچه‌یی عێراق، پرسی په‌كه‌كه، شه‌ڕی دژی داعش، ره‌وشی سوریا، هاوكاری ئه‌منی نێوان توركیا و عیراق، بازرگانی نێوانیان، بواری وزه، تاوتوێكردنی راهێنانی پیشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌ستیاربوونی توركیا له باره‌ی توركمانه‌كانی عێراق به به‌رپرسانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ عێراق و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌ردانیشی بۆ ده‌ره‌وه له ساڵی 2017 ئه‌ژمار ده‌كرێت.

Başbakan Yıldırım, Bağdat ve Erbil'de resmi temaslarda bulunmak üzere Irak ziyaretine başladı. pic.twitter.com/CeJgbhy2qc
— T.C. Başbakanlık (@TC_Basbakan) January 7, 2017