جۆن كێربی: ئه‌مه‌ریكا هیچ قه‌رزێكی نوێی به عێراق نه‌داوه
ئه‌مریكا ته‌نها گه‌ره‌نتی عێراقی بۆ قه‌رز وه‌رگرتن كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ئه‌و 1 ملیار دۆلاره‌ی كه عێراق رایگه‌یاندووه وه‌كو قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ریده‌گرێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جۆن كێربی له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 له واشنتن رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هیچ قه‌رزێكی نوێی به عێراق نه‌داوه، ئه‌وه‌ی روویداوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا گه‌ره‌نتی و پشتیوانی ده‌داته عێراق بۆ وه‌رگرتنی 1 ملیار دۆلار قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و قه‌رزه‌ش بۆ بودجه‌ی عێراقه و بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ هه‌موو لایه‌كه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.