عه‌بادى: ده‌بێت په‌كه‌كه له شنگال نه‌مێنێت
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و توركيا جه‌ختيان له‌سه‌ر نه‌مانى په‌كه‌كه له شنگال كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و توركيا جه‌ختيان له‌سه‌ر نه‌مانى په‌كه‌كه له شنگال كرده‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى گوتى: "عێراق داواى له په‌كه‌كه نه‌كردووه بێته ناو عێراق و رێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بووه كه هێزى هاوبه‌ش كۆنترۆڵى ناوچه‌كه بكات و رێككه‌وتنى كۆتايش ئه‌وه‌يه كه نابێت هيچ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق له شنگال هه‌بێت".
له به‌رامبه‌ريشدا سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم گوتى: "داوامان كردووه عێراق هاوكارمان بێت له‌وه‌ى په‌كه‌كه له شنگال بچێته ده‌ره‌وه و عێراقيش به‌ڵێنى داوه كه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى بدات بۆ نه‌هێشتنى په‌كه‌كه له شنگال".
گوتيشى: "ئێمه تيرۆر به تيرۆر دهناسێنيين و په‌كه‌كه تيرۆريسته و سووپاسى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيش ده‌كه‌ين كه له ههستيارى ئێمه بۆ پرسى تيرۆر و په‌كه‌كه تێده‌گات".