ڤيديۆ.. چركه‌ساتى كوشتنى پۆليسێك له لايه‌ن پهلاماردهرهكهى ئهزميرهوه ببينه
له چركه‌ى 58ى ڤيديۆكه‌دا، پۆليسه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ره‌و لاى چه‌كداره‌كان راده‌كات و ده‌يه‌وێت لێى نزيك بێته‌وه، به‌ڵام راده‌كات و له پشه‌وه چه‌كداره‌كه ته‌قه‌ى لێده‌كات و ده‌يكوژێت،
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى نوێ‌دا، كه له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه تۆمار كراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ديمه‌نى كوژرانى پۆليسێكى توركيا به روونى ده‌ركه‌وتووه، كه رۆژى پێنجشه‌ممه 5ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 له ئه‌زمير ده‌يويست رووبه‌ڕووى چه‌كدارێك ببێته‌وه.
له چركه‌ى 58ى ڤيديۆكه‌دا، پۆليسه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ره‌و لاى چه‌كداره‌كان راده‌كات و ده‌يه‌وێت لێى نزيك بێته‌وه، به‌ڵام راده‌كات و له پشته‌وه چه‌كداره‌كه ته‌قه‌ى لێده‌كات و ده‌يكوژێت، هاوكات كه‌سێكى ديكه‌ش ده‌پێكێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وى.