ڤيديۆ.. ئه‌مريكا هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى رووسيا ده‌كات
ئه‌مريكا به سه‌دان تانك و زرێپۆشى ره‌وانه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه بيانگوازێتهوه بۆ ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مريكا به سه‌دان تانك و زرێپۆشى ره‌وانه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه بيانگوازێتهوه بۆ ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات.
رۆژى هه‌ينى، 6ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، ئه‌مريكا له رێگه‌ى كهشتييهوه سه‌دان تانك و تۆپ و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى گهيانده به‌نده‌رى بريمرهاڤن له باكوورى ئه‌ڵمانيا.
بڕياره ئه‌و كه‌رسته سهربازييانه كه پێداويستى 4 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مريكان له ئه‌ڵمانياوه بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات.
ئه‌مريكا ئه‌و پرۆسه‌يه له ژێر چه‌ترى به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازييه‌كانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ئه‌نجام ده‌دات، كه بڕياره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مانۆڕێكى سه‌ربازى ئه‌نجام بده‌ن.
هێزه‌كانى ئه‌مريكا و پۆڵه‌نده به نيازن له پۆڵه‌ندا له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا مانۆڕێكى تايبه‌ت به مه‌شق و راهێنانى فراوان بۆ سوپاى پۆڵه‌نده ئه‌نجام بده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا رووسيا مۆڵكردنى هێزه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا و په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى له سنووره‌كانى ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات و به‌رامبه‌ر به رووسيا به كرده‌وه‌يه‌كى شه‌ڕانگێزانه ناوبردووه.
جگه له ئه‌مريكا هه‌ريه‌ك له ئه‌ڵمانيا، كه‌نه‌دا، بريتانيا، وڵاتانى ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى هه‌ريه‌كه‌يان ژماره‌يه‌ك سه‌ربازيان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى وڵاتانى ئيستونيا، لاتڤيا، ليتوانيايان بكه‌ن و به‌و جۆره نزيكه‌ى دوو هه‌زار سه‌رباز له سنووره‌كانى رووسيا مۆڵ ده‌ده‌ن.
بڕياره له مانگى شوبات/ فێبرايه‌رى داهاتوودا، يه‌كه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا له ته‌واوى ناوچه‌كانى پۆڵه‌ندا بڵاوه‌يان پێبكرێت.