له ژووری خۆگۆڕینی سه‌ربازه ژنه‌كانی كه‌نه‌دا به نهێنی وێنه‌گیراوه
"پۆلیسی سه‌ربازی كه‌نه‌دی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوای دۆزینه‌وه‌ی مۆبایلێكی زیره‌ك له ژێر حه‌وزی یه‌كێك له ژووره‌كانی خۆگۆڕینی سه‌ربازه ژنه‌كان له باڵه‌خانه‌ی سوپای كه‌نه‌دا له گه‌ڕه‌كی داونسڤیو، ئیستا پۆلیسی سه‌ربازی كه‌نه‌دی له شاری تۆرێنتۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی سوپادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
سوپای كه‌نه‌دا بۆ دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی كه‌نه‌دی CBC )) ته‌ئكیدكردووه‌ته‌وه" به‌و هۆیه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی سوپاكه ده‌ستیپێكردووه"
سه‌رچاوه‌یه‌ك به CBC گوتووه" ئه‌و رووداوه له نهۆمی سێیه‌می باڵه‌خانه‌كه‌دا روویداوه كه به ناوچه‌یه‌كی پارێزراو داده‌نرێت، ژووری خۆگۆڕینی سه‌ربازه ژنه‌كانیش له‌و نهۆمه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌دایه، هیچ سه‌ربازێك رێگه‌پێدراو نییه مۆبایل و ئامێری تۆماركردن و په‌خشكردن بباته ژووره‌وه و له‌و نهۆمه‌دا دایبنێت،هه‌موو جارێكیش سه‌ربازه‌كان پشكێنراون ئه‌وجا رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌یان پێدراوه".
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 یه‌كێك له ژنه‌كان ئه‌و مۆبایله‌ی دۆزییه‌وه و راده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی پله باڵایكرد، چه‌ند رۆژێك دواترده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و كاره هه‌ڵساوه ئاشكرا بكرێت".
بۆ پاراستنی ژنه‌كان سوپا ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئاماژه به‌و ماوه‌یه بدات كه مۆبایله‌كه له‌و ژووری خۆگۆڕینی ژنه‌كان دانراوه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شیان نه‌كردووه چه‌ند ژن له كاتی خۆگۆڕین له‌و ژووره‌دا بێ ئاگاداریی خۆیان وێنه‌یان گیراوه".
سینسیا لارۆ گوته‌بێژی سه‌ربازگه‌كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش نه‌دا كه ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئایا هێشتا له ناو سوپادایه یان نا، هێشتا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته باڵه‌خانه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی داونسڤیو یان نا؟".
به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌ی گوتووه" ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌ندامه‌كانمان نییه".
لای خۆیانه‌وه پۆلیسی شاری تۆرێنتۆ رایگه‌یاندووه" ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و دۆسیه‌یه نییه".