بارزانی: تیرۆر له به‌ره‌ی ئێمه تێكشكاوه
یڵدرم: له شه‌ڕی دژی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بین و چالاكییه‌كانی له سنووری عێراق دژی توركیا جێگه‌ی قبووكردن نییه و ریوشوینی پێویست ده‌گرینه به‌ر
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆك وه‌یزرانی توركیا بیناڵی یڵدرم له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانی، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد.
بارزانی له سه‌ره‌تادا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو زانی و سوپاسی هاوكارییه‌كانی توركیاشی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر گوتی به‌ره‌نگاری تیرۆریستان بووینه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نێك هه‌یه
گوتیشی: "خۆشبه‌ختانه له به‌ره‌ی ئیمه تیرۆریستان دووچاری شكستێكی گه‌وره بوونه و هیوادارین له توركیا و شوێنه‌كانی دیكه‌ش له‌ناو بچن و پێویسته هه‌موومان به‌ره‌نگاری تیرۆر ببینه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا ده‌یانه‌وێت له هه‌موو بواریكدا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا بده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له لایه‌ن خۆیه‌وه به تیشك خستنه سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، سه‌ردانی رۆژی 23 و 24 ئابی 2016 بارزانی بۆ توركیای پاش كوده‌تای 15 ته‌موز گرنگ نرخاند و ئاماژه‌شی به سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه ببووه ئامانجی كوده‌تاچییه‌كان و هه‌ڵویستی بارزانی له دژی تیرۆر و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی توركیا گرنگ نرخاند.
هه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر ئاماژه‌ی به دوو بابه‌تی گرنگ دا، له‌وانه شه‌ڕی هاوبه‌ش دژی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و له‌مباره‌وه تیشكی خسته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و گوتیشی ئێمه له چوارچێوه‌ی قه‌ڵغانی فورات له شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه گوتی ئامانجی هاوبه‌شمان كۆنترۆڵكردنی رێكخراوی تیرۆره و پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر یارمه‌تیده‌ر بێت.
له به‌شیكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و كه‌سانه كرد كه به‌هۆی هاتنی داعش ئاواره بوونه.
له باره‌ی په‌كه‌كه‌شه‌وه باسی له‌وه كرد له شه‌ڕی دژی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن كه به "رێكخراوێكی تیرۆریستی" ناوی هێنا و گوتی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له سنووری عێراق دژی توركیا جێگه قبووكردن نییه و ریوشوینی پێویست ده‌گرینه به‌ر.
بوونی په‌كه‌كه‌شی له شنگال به كێشه‌ی ئه‌منی بۆ هه‌ر یه‌ك هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و توركیا زانی كه جێگه‌ی قبووڵكردن نییه. بۆ ئه‌وه‌ش داوای كاری هاوبه‌ش كرد‌و گوتی هاوڕێیانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش تێ ده‌گه‌ینن.
له باره‌ی رۆژئاوای كوردستانیش گوتی ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده كردووه‌ته ئه‌مری واقیع جێگه‌ی قبووڵكردنی ئه‌وان نییه و به هه‌ر ناوێك بن، له بنه‌مادا په‌كه‌كه‌ن و ناتوانن به گۆڕینی ناو فێڵمان لێ بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له بابه‌تی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی تیشكی خستنه سه‌ر بواری په‌ره‌پێدانی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ردوولا و گوتی له‌م مانگه‌دا لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك ده‌هێنریت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و وزه نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیای كرد كه ده‌توانن پێكه‌وه كاری زیاتر بكه‌ن.