دوو یاریزانه كورده‌كه‌ی شورته به‌یه‌كجاری ده‌بنه پێشمه‌رگه
مه‌رجێكیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه

K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی میران خه‌سرۆ و كۆسره‌ت بایز مافی ده‌ستبه‌رداربوونیان له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرت و له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه بۆ یانه‌ی شورته‌ی به‌غدا گواسترانه‌وه، قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراقیان ته‌واو نه‌كرد بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیان بۆ خولی كوردستاندایه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9 كانوونی دووه‌می 2017 ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه ئێستا هه‌ریه‌ك له میران خه‌سرۆ و كۆسره‌ت بایز به‌یه‌كجاری جانتاكانیان له به‌غداوه پێچاوه‌ته‌وه و به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌م دوو یاریزانه كورده به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن محه‌مه‌د یووسفی راهێنه‌ری میسری یانه‌ی شورته دژایه‌تی ده‌كرێن، ئه‌وانیش بڕیاریانداوه تا ئه‌و راهێنه‌ره نه‌ڕوات بۆ شورته نه‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش له لایه‌ن یانه‌كانی جه‌وییه، ته‌ڵه‌به، مینا و نه‌فتی ناوه‌ڕاست گرێبه‌ستیان بۆ هاتووه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ره‌ت كردۆته‌وه.
كوردستان24 ئه‌وه‌شی پشتڕاست كردۆته‌وه كه ئه‌م دوو یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر به یه‌كجاری له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه مه‌شقه‌كانیان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
میران و كۆسره‌ت له یه‌كه‌مین گه‌ڕی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان، به‌شداریی یه‌كه‌مین یاریی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریان به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز كرد، یارییه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز كۆتایی هات.