ناوازه‌ترين سه‌ماى ريشۆڵه له ئاسمان ببينه
گرته ڤيديۆيه‌كى جۆرى جيف، ديمه‌نى سه‌رنجڕاكێشى سه‌ماى مه‌له‌كان له ئاسماندا پيشان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
گرته ڤيديۆيه‌كى جۆرى جيف، ديمه‌نى سه‌رنجڕاكێشى سه‌ماى مه‌له‌كان له ئاسماندا پيشان ده‌دات، به جۆرێك بينهران هه‌ست ده‌كه‌ن، ريشۆڵهكان نمايشێكى هونه‌رى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى باڵنده و به‌يه‌كه‌وه سه‌ماكردن و نمايشكردنى ديمه‌نى سه‌رنجڕاكێش له ئاسمان بووه‌ته جێى سه‌رنجڕاكێشانى زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
هه‌رچه‌نده، شوێنى تۆماركردنى گرته‌كه ديار نه‌كراوه، به‌ڵام زۆرينه‌ى ئه‌و گرتانه‌ى له وێبسايتى "Campazas" بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ئيسپانيا تۆمار كراوون.
تا ئێستا زانايان نهێنى جووڵه‌ى خێرا و هههاههنگى ريشۆڵهيان بۆ ئاشكرا نه‌بووه، كه به جۆرێكه هه‌ر ريشۆڵهيهك له‌گه‌ڵ شه‌ش يان حه‌وت ريشۆڵهى ديكه‌ى ده‌وروبه‌رى خۆي‌دا، هه‌ماهه‌نگى هه‌يه و به خێرايى به‌ره‌و ئاراسته‌ى جياجيا ده‌فڕن.
Huge flock of starlings over Spain.
Huge flock of starlings over Spain.