ده‌ليل ديلانار نوێترين به‌رهه‌مى له رێى كوردستان 24 بڵاوده‌كاته‌وه
نوێترين به‌رهه‌مى كه كليپێكى شمشاڵ ژه‌ندنه له ناو سرووشتى كوردستان له رێى كوردستان 24 بڵاوده‌كاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌ليل ديلانار، هونه‌رمه‌ندى ناسراوى باكوورى كوردستان نوێترين به‌رهه‌مى كه كليپێكى شمشاڵ ژه‌ندنه له ناو سرووشتى كوردستان له رێى كوردستان 24 بڵاوده‌كاته‌وه.
ديلانار، به‌رهه‌مه‌كه‌ى له باشوورى كوردستان و له ناو سرووشتى بارزان تۆمار كردووه و له بهرههمهكهيدا هونه‌رمه‌ندى ناوبراو ئاوازێكى كورديى به ئامێرى هه‌وايى شمشاڵ ده‌ژه‌نێت.
ديلانار لهداكيبووى 1973يه و له بوارى گۆرانيگوتندا ناوبانگێكى زۆرى له باكوورى كوردستان هه‌يه و خاوه‌نى چه‌ندين به‌رهه‌مى كليپ و گۆرانييه و له به‌ناوبانگترين گۆرانييه‌كانى، ئه‌ز وهڵاتييم، په‌نابه‌ر، ده‌روێش ئهبدى.
هه‌روه‌ها دواى 20 ساڵ له په‌نابه‌رى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كوردستان، ديلانار، پڕۆژه‌يه‌كى فيلمى دۆكيۆمێنتارى له باره‌ى هونه‌ر و ميوزيك و هونه‌رمه‌ندانى كورد به‌رهه‌مهێناوه.