ئاواره گه‌ڕاوه‌كانى دواى راپه‌ڕين مامه‌ڵه‌ى بايۆمه‌تريان بۆ ناكرێت
ناتوانن ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی دوای راپه‌رینی ساڵی 1991 گه‌ڕاونه‌ته‌وه باشووری كوردستان، ئێستا كێشه‌ی سه‌ره‌كیيان راگرتنی كاره‌كان و مامه‌ڵه‌كانیانه به‌هۆی نه‌بوونی كارتی نشتیمانی.
هاوكات ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى له ئاواره‌يى گه‌ڕاونه‌ته‌وه و دواتر دامه‌زراوون و ئێستا فه‌رمانبه‌رن ناتوانن ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دوای ته‌واوبوونی واده‌ی خۆ تۆماركردن، مووچه‌كانیان راده‌گیرێت.