له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكدا دايكى به رووتى ده‌ركه‌وت
گه‌نجێك له كاتێكدا سه‌رقاڵى ياريكردن بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى و په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكى كردبوويه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێك له كاتێكدا سه‌رقاڵى ياريكردن بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى و په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكى كردبوويه‌وه، تووشى حاڵه‌تێكى شه‌رمهێنه‌ر بوو و له پڕدا دايكى به رووتى ده‌ركه‌وت.
وه‌ك له زانيارى سه‌رچاوه ميدياييه‌كاندا هاتووه، ئه‌و گه‌نجه سه‌رقاڵى يارى "League of Legends" بووه و دايكى به جلى ژێره‌وه ده‌ركه‌وتووه و وه‌ك له ڤيديۆكهشدا ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجه‌كه خێرا ده‌رگاى پشت خۆى داده‌خات بۆ ئه‌وه‌ى دايكى ده‌رنه‌كه‌وێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤيديۆيه له يوتيوب له 17ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى رابردوودا سه‌رنجى زياتر له مليۆنێك كه‌سى راكێشابوو، پێش ئه‌وه‌ى بسڕدرێته‌وه.