به ڤيديۆ.. ژنان له زينداندا سه‌رقاڵى چين
له يوتيوب، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تايبه‌ت به ژماره‌يه‌ك ژنى زيندانيكراو له به‌رازيل بڵاوبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له يوتيوب، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تايبه‌ت به ژماره‌يه‌ك ژنى زيندانيكراو له به‌رازيل بڵاوبووه‌ته‌وه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت ژنانى زيندانى كولونيا بانيل سه‌رقاڵى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كانن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤيديۆيه بووه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلێك ناڕه‌زايه‌تى و ره‌خنه له دژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دادى به‌رازيل.
رۆژنامه‌كانى به‌رازيل، بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤيديۆكه‌يان به ئاماژه‌يه‌كى روون بۆ شكستى لايه‌نى ئه‌منى ناو زيندانه‌كان هه‌ژمار كردووه.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژنانى زيندانيكراو، سه‌رقاڵى كێشانى جگه‌ره‌ى ماريجوانان و مه‌ى ده‌خۆنه‌وه و يه‌كێكيان مادده‌ى هۆشبه‌رى كۆكايين به‌سه‌ر هاوڕێكانيدا دابه‌ش ده‌كات و هه‌شيانه سه‌رقاڵى سێڵفى و وێنه گرتنه.