كۆڕبه‌ندی داڤۆس بۆ شه‌ڕی داعش گوێ له‌ بارزانی ده‌گرێت

ئه‌مڕۆ 47 مین كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی له‌ داڤۆس ده‌ستپێده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جهیانی لەداڤۆس دەکات و بڕیاریشە لەو کۆڕبەندەدا بارزانی بەشداری پانێڵێک بکات تایبەت بەشەڕی داعش.ئه‌مه‌ سێیه‌مین جاره‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌و كۆڕبه‌نده‌ جیهانییه‌ ده‌كات و له‌ په‌راوێزی پانێڵ و میتینگه‌كاندا، چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی جیهان ئه‌نجامده‌دات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ داڤۆس، یه‌كێك له‌ دیداره‌كانی بارزانی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌بیت و بڕیاره‌ له‌و دیداره‌دا هه‌ر دوو لایان شه‌ری داعش و ره‌وشی ناوچه‌كه‌ پاش شه‌ڕ تاوتوێ بكه‌ن.

لە کۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس نزیکەی 4 ھەزار کەس کە لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و دیپلۆماتکار و بازرگان پێکدێن، بەشدارن. کۆربەندەکە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و بەپەلەی بۆ کێشە ئابووری و سیاسییەکانی جیھانە.

47 ەمین لوتکەی ئابووری جیھان لە شارۆچکەی داڤۆس لە دامێنی چیاکانی ئاڵپ لە وڵاتی سویسرا بەرێوەدەچێت.

بەرێوەچوونی ئەم کۆربەندە لە سەرتای 2017لە کاتێکدایە کە جیھان لە ھەموو کات زیاتر گیرۆدەی نادڵنیایی و چەندین قەیرانی ئابووری و سیاسییە.

کۆربەندەکە 17 تا 20 مانگ بەردەوام دەبێت چەند پانێڵێک لە خۆ دەگرێت لەوانە "چارەسەری کێشەی دارایی و زیادکردنی چینی ناوەند لە جیھان". "داھاتووی یەکێتی ئەوروپا دوای دەچوونی بەریتانیا". "سیاسەتی ترس یان لەبیرکردنی شۆرشگێرەکان" و چەندین پانێڵکی دیکە.

چەندین سەرکردەی دیاری جیھان بەشداری کۆربەندەکەن، مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو سەرکردانە و لە کۆربەندەکەدا بەشداری پانێڵێک دەکات لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سوریا و عێراق: کۆتایھێنان بە ئاڵۆزییەکان.

ھەر لە پانێلەدا ستافان دیمستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا بەشدارە و باس لە سیناریۆکانی داھاتووی ناوچەکە بەگشتی دەکەن.

کڵاوس شواب دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆربەندی ئابووری داڤۆس پێیوایە کۆربەندی ئەمساڵ لە ساڵانی پێشوو جیاوازتر و گرنگتر دەبێت، چونکە جیھان بەدەست سیاسەتێکی بەیەکداچوو و ناروونەوە دەناڵێت و گۆرانکاری گەورە بەرێوەن: 

کڵاوس شواب دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆربەندی ئابووری داڤۆس
کڵاوس شواب دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆربەندی ئابووری داڤۆس

کڵاوس شواب دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆربەندی ئابووری داڤۆس ده‌ڵێت" بەدڵنیاییەوە کۆربەندەکە لە کاتێکدایە کە جیھان بەگشتی گیرۆدەی سیاسەتێکی تێکەڵ و بەیەکداچووە و نادڵنیاین لە داھاتوو. زۆر پرسیار ھەن کە پێویستیان بە وەڵامدانەوە ھەیە. ئەرکی ئێمەش وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەیە، دۆزینەوەی رەگ و ریشەی کێشەکانە. بۆیە زۆر گەشبینم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بنیادنەر بۆ کێشەکان؟"

نزیکەی ٤ ھەزار کەس کە لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و سیاسی و دیپلۆماتکار و بازرگان و میدکار پێکدێن لە شارۆچکەی داڤۆسن. پێکەوە گفتوگۆ دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی ئەم ھەسارەیە.

شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی له‌ داڤۆس
شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی له‌ داڤۆس

ئەوەی ئەم کۆربەندە لە کۆربەندەدانی دیکە جیا دەکاتەوە ئەوەیە لە کۆتا رۆژی کۆربەندەکەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتی ئەمریکا وەردەگرێت. لە چەندین وڵاتی گرنگ وەک فەرنسا ئەڵمانیا ئیتالیا و ھۆڵەندا ئەمساڵ ھەڵبژاردنی چارەنووس ساز بەرێوەیە. لەلایەکی دیکەوە کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست کەڵەکە بوون و چیتر ناکرێت ناوچەکە بەو شێویە بمێنێتەوە و گۆرانکاری ریشەیی بەرێوەن.

تیمی كوردستان24 به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه‌ن و له‌ نزیكه‌وه‌ رووماڵی پانێڵ و گفتوگۆكانی ئه‌و لوتكه‌ گرنگه‌ ئابورییه‌ی جیهان ده‌كه‌ن.

Fly Erbil Advertisment