ڤيديۆ.. ده‌ركه‌وتنى تميساحێكى هاوشێوه‌ى دايناسۆره‌كان جيهان سه‌رقاڵده‌كات
ژماره‌يه‌ك له گه‌شتياران له ويلايه‌تى فلۆريداى ئه‌مريكا تووشى سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بينيان تيمساحێكى گه‌وره هاوشێوه‌ى دايناسۆر له دوورى چه‌ند مه‌ترێك لێيانه‌وه ده‌ڕوات.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له گه‌شتياران له ويلايه‌تى فلۆريداى ئه‌مريكا تووشى سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بينيان تيمساحێكى گه‌وره هاوشێوه‌ى دايناسۆر له دوورى چه‌ند مه‌ترێك لێيانه‌وه ده‌ڕوات.
وه‌ك له گرته ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و گه‌شتيارانه خۆيان بۆ وێنه‌گرتنى ئاماده‌كردووه و ترسيان له باره‌يه‌وه نييه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و تيمساحه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌يه‌ك له به‌كارهێنه‌ران ئه‌و رووداوه به ناواقيعى وه‌سفده‌كه‌ن.