چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی هۆزه سه‌ره‌تاكانی ئه‌مازۆن بڵاوده‌كرێته‌وه
ژیان له‌گه‌ڵ هۆزه ونبووه‌كانی
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س، له هۆزی هۆورانی، به شێوازێكی ساده‌ی ژیان، له دارستانه باراناوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئیكوادۆر ده‌ژین.
وێنه‌گرێك به‌ناوی پیتی ئۆكسفۆرد، توانیویه‌تی بچێته دارستانه‌كه و ماوه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ژیان به‌سه‌ر به‌رێت و چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌كاتی راوكردنی مه‌یموون له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه‌وه، بگرێت.
ئه‌وان به چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستییان، كه له بۆڕییه‌كی ساده درووستكراوه، مه‌یموونه‌كان راوده‌كه‌ن,جیا له مه‌یموون، ئه‌وان به‌رازی كێوی و زۆربه‌ی جۆره‌كانی باڵنده‌ش راوده‌كه‌ن.
له ساڵی 1990، حكوومه‌تی ئیكوادۆر بڕیاریدا، ئه‌و هۆزه بۆ پاراستنی دارستانه‌كه بهێڵێته‌وه.
پیتی ئۆكسفۆردی وێنه‌گر، له باره‌ی ئه‌و ئه‌زموونه نوێینهی ژیانی باس له‌وه ده‌كات، خۆشترین شت لای ئه‌و، به‌سه‌ربردنی كاته له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و نین.
ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه، شاره‌زایی ته‌واوی له راوكردنی سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه‌كان هه‌یه و زۆر به ئاسانی ده‌توانن به داره به‌رزه‌كانی ئه‌و دارستانه باراناوییه‌ی ئیكوادۆر، هه‌ڵبگه‌ڕێن.
گۆشتی مه‌یموون، خۆراكی سه‌ره‌كی ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه‌یه، له‌گه‌ڵ راوكردنی باڵنده و ئاژه‌ڵی دیكه جۆراو جۆر.
ئه‌و وێنه‌گره به‌ریتانییه ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه، ته‌واو له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی دارستانه باراناوییه‌كه گونجاون".
به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و هۆزه، رووبه‌ڕووی گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی ده‌بنه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیری نه‌وت له نزك خاكه‌كه‌یان و كردنه‌وه‌ی ناشناڵ پاركی یاسوومی، له‌گه‌ڵ ناوچه پارێزراوه‌كانی دیكه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له كولتوور و شێوازی ژیانی ئه‌و هۆزه.
ئۆسكفۆر ده‌ڵێت: "هۆورانی، كه هه‌ندێكجار به وۆرانی و به وۆرسیش ناوده‌برێن، زمانێكی جیاوازی قسه‌كردنییان هه‌یه و له هیچ زمانێكی دیكه ناچێت، ته‌نانه‌ت له زمانی كیچوا، كه زۆربه‌ی ئیكوادۆرییه‌كان قسه‌ی پێده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)