به ڤيديۆ.. ئه‌مه سه‌مايه يان نمايشى سه‌ربازييه
و نمايشه‌كه‌يان به سه‌رنجڕاكێشترين نمايشى سه‌ربازى له رووى هه‌ستبزواندنه‌وه وه‌سفكراوه.
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌كارهێنه‌ران بايه‌خيان به بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى داوه كه تێيدا ژماره‌يه‌ك ژن به جلوبه‌رگى سه‌ربازييه‌وه نمايشێك له شه‌قامێكى گشتى كۆڵۆمبيا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژنان نمايشى سه‌ربازى و سه‌ماكردنيان له‌گه‌ڵ ريتمى ميوزيكدا تێكه‌ڵكردووه و نمايشه‌كه‌يان به سه‌رنجڕاكێشترين نمايشى سه‌ربازى له رووى هه‌ستبزواندنه‌وه وه‌سفكراوه.