دوو ساڵ كوڕه‌كه‌ی له گه‌رماودا به‌ند ده‌كات
"خراپترین دایك"
K24 - هه‌ولێر:
به گوته‌ی پۆلیس، ئه‌مه یه‌كێكه "له خراپترین حاڵه‌ته‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ"، كاتێك دایكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له گه‌رماو‌ی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یدا به‌ند ده‌كات.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، براند جێیمس، له ویلایه‌تی یوتا، كوڕه 12 ساڵانه‌كه‌ی خۆی، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك به‌ندكردووه، كاتێك ئه‌و كوڕه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، له بارێكی ته‌ندرووستی خراپ‌دا بووه و تووشی به‌دخۆراكی بووه، به جۆرێك كێشی ئه‌و منداڵه 12 ساڵانه، ته‌نها 13 كیلۆگرام بووه.
گه‌رماوه‌كه، له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه بووه، شوێنێكی تاریك و شێ‌دار بووه و ته‌نانه‌ش پاشه‌ڕۆكی ئاوده‌ستی ناو گه‌رماوه‌كه‌ش پاك نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت سویچ پلاكی داگیرساندنی گڵۆپ و رووناكییه‌كانیش، به تێپ داپۆشرابوو، پۆلیس باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه خواردنێكی خراپ و بڕێكی كه‌می دراوه‌تێ له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا، ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، له تاریكی‌دا ماوه‌ته‌وه.
د‌یڤید كراوس، به‌رپرسی پۆلیس كه‌رتی واشنتۆن، بۆ تۆڕی KSL ده‌ڵێت: "وێنه‌كانم بینی، به‌ڕاستی تۆقێنه‌ربوو، شتی دیكه‌ی قێزه‌ونترم بینی، ئه‌و دیمه‌نانه‌م هه‌رگیز له یاد ناچێت و هیوام ده‌خواست كه نه‌یانبینم".
كراوس ئاماژه به‌وه ده‌كات، دایكه‌كه كامێرای چاودێری بۆ كوڕه‌كه‌ی دانابوو و به‌رده‌وام له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه چاودێری كردووه، هاوكات بیستۆكیشی دانابوو، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ده‌نگی منداڵه‌كه بكات و له رێگه‌یه‌وه فه‌رمانی پێ بكات كه چی بكات و چۆن بێت.
ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، به‌م شێوه‌یه رووداوه‌كه ده‌گێڕنه‌وه، منداڵه‌كه له‌سه‌ر به‌تانییه‌ك له ناوه‌ڕاستی گه‌رماوه‌كه پاڵكه‌وتبوو، زۆر بێهێز و لاواز دیاربوو، به شێوه و ره‌نگی هه‌ستتده‌كرد، كه ماوه‌یه‌كی زۆره خواردن نه‌خواردووه و كێشی له‌شی ته‌واو دابه‌زیبوو.
تا ئێستا پۆلیس رێگه‌ی نه‌داوه وێنه‌ی منداڵه‌كه بڵاوبكرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی باری ته‌ندرووستی هێنده ناجێگیره و ته‌نانه‌ت ناتوانێت له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی بوه‌ستێت.
پزیشكی فریاگوزاری سه‌نته‌ری پزیشكی ده‌ڵێت: "ئه‌و منداڵه خراپترین حاڵه‌تی به‌دخۆراكییه، به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌و منداڵه ده‌بێت 3 هه‌فته له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندرووستی ئاسایی بێته‌وه".
دایكی ئه‌و منداڵه‌كه، كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "هه‌ندێكجار بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه" خستوویه‌ته گه‌رماوه‌كه و هه‌ر خۆیشی "ویستوویه‌تی له‌وێدا بمێنێته‌وه و بخه‌وێت".
له ئێستاشدا ئه‌و ژنه تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵی ئاراسته‌كراوه و به‌و تۆمه‌ته‌ش دادگایی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و منداڵه 12 ساڵانه، ماوه‌ی سێ ساڵه نه‌چووه‌ته قوتابخانه، له‌گه‌ڵ دوو برای دیكه له‌و ماڵه‌دا ده‌ژین، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی مامه‌ڵه‌ی خراپی دایكه‌كه، به‌سه‌ر دوو باركه‌ی ئه‌ودا دیار نییه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)