"به‌دوای ئازادی تاكه‌كه‌سی خۆیانه‌وه‌ن"
چیرۆكی رۆیشتنی سێ كچی سعوودی بۆ ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌زایی دژی 3 كچی سعوودیی ده‌ستیپێكرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه پاش راپۆرتێكی كه‌ناڵی CNN به‌رفراوان بووه، كه ده‌رباره‌ی ئه‌و كچانه بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی كۆت و پێوه‌نده زۆره‌كانی ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیان، په‌نایان بۆ ئه‌مریكا بردووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له رێگه‌ی ره‌خنه‌گرتن له‌و 3 كچه سعوودییه‌وه بۆ به‌رگریكردنه له كچان و ئافره‌تانی دیكه‌ی سعوودیه، ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌و هه‌ڵمه‌ته كردووه شانازی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن كه سعوودین و ده‌ڵێن هه‌ر وڵاتێك كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
ئه‌میره ریمای كچی به‌نده‌ر جێگری ده‌سته‌ی گشتی وه‌رزش و كاروباری ئافره‌تانیش له كه‌سه یه‌كه‌مه‌كان بووه له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تویته‌ر وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
All women around the world face unique struggles @cnn #i_choose_to_stay
— Reema Bandar Al-Saud (@rbalsaud) ١٩ يناير، ٢٠١٧
الهاشتاق يتكلم عن ناس كان عندها القدرة تعيش برا و قررت ترجع بارادتها ، و ا‌قول ايه انا قررت ارجع و قررت أعيش بالسعودية
— آية Ayah (@ayloulbk) ٢٣ يناير، ٢٠١٧
#I_choose_To_stay
ئه‌و سێ كچه ناویان (ئه‌روا، دانه، موزه) یه و راپۆرته‌كه‌ی CNN به ووردی چیرۆكه‌كانی باسكردوون و قه‌سه‌ی لهگهڵیانكردووه، به تایبه‌تی چیرۆكی( ئه‌روا)ی بایهخپێداوه و ئه‌و كچه گوتوویه‌تی" پێش دوو ساڵ له سعوودیه رامكردووه بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌مریكا بكه‌م.
ئه‌روا وه‌ك قوتابییه‌ك هاتووه‌ته ئه‌مریكا و ده‌ڵێت" هه‌موو ئاواتم ئه‌وه بووه ژیانێكی ئاسایی و ساده بژیم و دووربم له ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ئه‌و سهپاندنانهی ده‌مكه‌ن به كه‌سێكی دیكه و له خودی خۆمم داده‌ماڵن".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌روا له ئه‌مریكاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی، باوكی زۆر سهرزهنشتیكردووه، ئه‌و كچه‌ش زۆر هه‌ستی به بێزاری و بێتاقهتیكردووه، هه‌ر بۆیه بڕیاریداوه ماڵ و خیزانه‌كه‌ی و وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و رابكات".
ئه‌روا به CNN ی گوتووه " بێزاری و بێتاقه‌تیم گه‌یشته ئاستێك، شه‌وێك هه‌وڵمداوه له سنووری سعوودیه و به‌حره‌ینه‌وه رابكه‌م، به‌ڵام دواتر به رێگه‌ی گه‌شتێكی ئاسمانی به‌ره‌و ئه‌مریكا كهوتوومهتهڕێ".
ئه‌روا هه‌م ماڵه‌كه‌ی و هه‌م سعوودیه‌شی جیهێشتووه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باوكی ده‌یویست، چونكه باوكی به‌خێوكه‌ری شه‌رعی ئه‌وه، بۆیه هه‌ر یه‌ك له‌و دوو كاره‌ی كردوویه‌تی، ئه‌و ده‌خه‌نه زیندانه‌وه له وڵاته‌كه‌ی خۆی.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هه‌موو ئافره‌تێك له سعوودیه له هه‌ر تهمهنێكدابن، به‌خێوكه‌رێكی نیرینه لێی به‌رپرسه و زۆربه‌یان باوك یان برا یان كوڕه‌كانیان وه‌ك به‌خێوكه‌ری شه‌رعی ئه‌وانن، ئافره‌تی سعوودی پێویستی به وه‌رگرتنی رووخسهته له‌و به‌خێوكه‌رانه تا بتوانێت گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، یان هاوسه‌رگیری بكات و هه‌ندێك جار كاربكات و چاودێری ته‌ندرووستی بكرێت".
راپۆرته‌كه باسی ئه‌وه‌شیكردووه، داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌مریكا له ناو خه‌ڵكی سعوودیه‌دا باو نییه و زۆر كه‌من ئه‌و سعوودیانهی داوای له‌و شێوه پێشكه‌شی ئه‌مریكا بكه‌ن، له نێوان ساڵانی 2005 تا 2011 زیاتر له 250 هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه ته‌نها 111 كه‌سیان خه‌ڵكی سعوودییه بوون.
له‌و 111 كه‌سه‌ش ته‌نها داواكاری 29 كه‌سیان قبوڵكراوه، ئه‌م ژمارانه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی راگه‌یه‌نراوه.
چیرۆكی (موزه و دانه ) زۆر له چیرۆكی ئه‌روا جیاواز نییه، ئه‌وانیش پله‌ی زانستی باڵایان هه‌یه و جل و به‌گی نوێیان پۆشیووه، توانای ئه‌وه‌شیان هه‌یه تێچووی پارێزه‌ره‌كه‌یان بده‌ن تا له ده‌زگای كۆچ كاره‌كانیان بۆ راپه‌ڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وانه به‌دوای ئازادی تاكه‌كه‌سی خۆیانه‌وه‌ن.
ئه‌و راپۆرته بووه هۆی راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ، سعوودییه‌كان به هاشتاگی i_choose_to_stay# له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ره‌خنه له‌و كچانه ده‌گرن و ده‌ڵێن" ئه‌وانه گوزارشت له ئافره‌تانی سعوودیی ئه‌و ئازادییانه ناكه‌ن كه له وڵاته‌كه‌ی خۆیان بۆ ئافره‌تان ده‌سته‌به‌ركراوه ".
#I_choose_to_stay نعم والدليل هناك سعوديات قائدات في اغلب المجالات المسموحة لها لكن العيب في اهلنا ومعتقداتهم الخاطئة وليس الدولة
— Abr _mkhnogah (@funkyjok502) ٢٣ يناير، ٢٠١٧