ریزبه‌ندی ئه‌و یانانه‌ی زۆرترین كارتی سووریا‌ن وه‌رگرتووه
یانه‌كانی ئیتاڵیا پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه‌كه‌یان گرتووه

له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا (ئیسپانیا، ئینگلاند، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا و فره‌نسا)، یانه‌كانی ئیتاڵیا زۆرترین توندوتیژیان به‌كارهێناوه، به‌وپێیه‌ی زۆرترین كارتی سووریا‌ن به‌ڕوویدا به‌رز كراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی یۆرۆ سپۆرت له ئامارێكدا ریزبه‌ندی ئه‌و یانانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی (لالیگا، سێریا ئه‌ی، پرێمه‌رلیگ، بۆندزلیگا و لیگاوه‌ن) زۆرترین كارتی سووری به‌كارهاتووه.

یه‌كه‌م: (كالیاری ـ جێنوا)
ئه‌م دوو یانه‌یه به 7 كارتی سووری سه‌رلیستی ریزبه‌ندی ئه‌و یانانه‌ی گرتووه كه زۆرترین كارتی سووریا‌ن وه‌رگرتووه، یانه‌ی كالیاری له دوایین 3 یاری خۆی یاریزانه‌كانی 3 كارتی سووری له سێریا ئه‌ی به‌ڕوویاندا به‌رز كراوه‌ته‌وه.
دووه‌م: (بۆلۆنیا ـ باستیا)
ئه‌م دوو یانه‌یه له پۆلێنی دووه‌م دێن كه هی دوو وڵاتی جیاوازن، هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌م وه‌رزه 6 كارتی سووریا‌ن هه‌یه، یانه‌ی بۆلۆنیا له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی باستیا له خولی فره‌نسایه.
سێیه‌م: (هامبۆرگ، سێلتا ڤیگۆ، مه‌له‌گه، میلان، ماینز پاڵێرمۆ)
ئه‌م یانانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به 5 كارت سوور له پۆلێنی سێیه‌می ئه‌و یانانه دێن كه یاریزانه‌كانیان زۆرترین كاراتی سووریا‌ن وه‌رگرتووه.
