په‌رله‌مانتارێكی بریتانی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ هاته‌ده‌نگ
نه‌دیم زه‌هاوی: به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره من و هاوسه‌ره‌كه‌شم ناتوانین بچینه ئه‌مریكا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی بریتانیا رایگه‌یاند، تیرێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا له‌گه‌ڵ بڕیاری رێگه‌نه‌دان به گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا "كۆك نییه" و ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆت و پێوه‌نده یه‌خه‌ی هاووڵاتیانی بریتانیا بگرێت بێده‌نگ نابێت و دێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه".
گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاندووه" سیاسه‌تی كۆچی ئه‌مریكا پرسێكی تایبه‌ته به حكومه‌تی ئه‌مریكییه‌وه وه‌ك چۆن له وڵاتی ئێمه‌ش په‌یوه‌سته به خۆمان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكنزیكییه " كۆكنین " و ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆت و پێوه‌نده یه‌خه به هاووڵاتیانی بریتانیا بگرێت، ئه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكا دێینه سه‌ر هێڵ و قسه‌مان ده‌بێت".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا پاش ئه‌وه‌هات كه (نه‌دیم زه‌هاوی) په‌رله‌مانتاری بریتانی له پارتی پارێزگاران و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانی و به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد رایگه‌یاندبوو" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتینامه‌ی بریتانیم هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا عێراقیم، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ گه‌شتكردنم بۆ ئه‌مریكا لێ قه‌ده‌غه‌كراوه".


نه‌دیم زه‌هاوی له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه نووسیبووی" ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه من و هاوسه‌ره‌كه‌شم ده‌گرێته‌وه، چونكه هه‌ر دووكمان له عێراق له دایكبووین، هه‌ر چه‌نده هه‌ریه‌كه‌مان وڵاتینامه‌ی بریتانیاشمان هه‌یه".
زه‌هاوی ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌مه رۆژێكی زۆر خه‌مناكه، له كاتێكدا هه‌ست بهوهبكهیت هاووڵاتی پله دوویت، رۆژێكی خه‌مناكه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا".
به‌ڵام تیرێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا كه‌تووه‌ته هه‌ڵوێستێكی ناخۆشه‌وه، چونكه چه‌ند كاتژمیرێك پیش ده‌ركردنی بڕیاره‌كه چاوی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌وتووه، ئه‌گینا له‌وانه‌بوو سه‌ركۆنه‌ی بكات له بری ئه‌وه‌ی بڵێت پرسێكی ناوخۆیی ئه‌مریكایه.
چونكه له پاش دیداره‌كه و له‌وكاته‌ی رۆژنامه‌وانان له‌وباریه‌وه بۆچوونی تیرێزایان پرسی، له وه‌ڵامدا سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا گووتی" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رپرسه له سیاسه‌تی په‌یوه‌ست به كاروباری په‌نابه‌ران. شانشینی یه‌كگرتووش به‌رپرسه له سیاسه‌تی بریتانیا ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران".