تره‌مپ به‌هۆی ئۆباماوه ته‌له‌فۆن له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێك داده‌خات
رێككه‌وتنه‌كه به گێلانه ناوده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ مالكۆلم تورنپول سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، له ناكاو ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌خات و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، تره‌مپ ره‌خنه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئوسترالیا گرتووه كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران واژۆیكردووه.
رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی" پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌كه گرتووه كه بۆ پێشوازیكردن له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له لایه‌ن ئوسترالیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ئۆباما واژۆیكردووه، له ناكاو كۆتایی به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تورنپول هێناوه".
تره‌مپ تویتێكی نووسیووه و ده‌ڵێت" ئه‌مه عاقڵانه‌یه؟ ئیداره‌ی ئۆباما ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر پێشوازیكردن له هه‌زاران په‌نابه‌ری نایاسایی كه له ئوسترالیان، بۆچی؟"، من چاو به‌و رێككه‌وتنه گێلانهدا ده‌خشێنمه‌وه".
به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا به میدیاكانی راگه‌یاندووه" له گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به راشكاوی قسه‌مانكردووه" بۆیه ره‌تیكردووه‌ته‌وه قه‌سه له‌باره‌ی ورده‌كاری ئه‌و رووداوه تایبه‌تییه‌ی نێوان خۆی تره‌مپ بكات كه له میدیاكاندا باس ده‌كرێت".
ئه‌وه‌نده‌شی گوتووه" من به‌رگری له ئوسترالیا ده‌كه‌م، كاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئوسترلیا بكه‌م".