به وێنه.. ڤێلایه‌كی بێوێنه و نایاب له به‌ریتانیا به 3 دۆلار ده‌فرۆشرێت
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ڤێلاكه‌ی به رێگه ئاساییه‌كه‌ی و راسته‌وخۆ بفرۆشێت، ناچار بیری له رێگه‌یه‌كی ناوازه و ده‌گمه‌ن كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش فرۆشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر تكیته و نرخی هه‌ر تكیتێكیش كه‌متر له سێ دۆلاره، واتا به كه‌متر له سێ دۆلار ڤێلاكه ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و هاووڵاتییه به‌ریتانییه، به‌ناوی "دانستۆن لاو" له رێگه‌ی فرۆشتنی تیكته‌كان، كه بڕیاره نزیكه‌ی نیو ملیۆن تكیت بفرۆشێت، پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر له نرخی راسته‌قینه‌ی ڤێلاكه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، دانستۆن لاو، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڤێلاكه‌ی بۆ فرۆشتن نمایشكردبوو، به‌ڵام هیچ داواكارییه‌ك بۆ كڕینی ڤێلاكه نه‌هاتبوو، بۆیه به ناچاری بیری له‌و رێگه‌یه كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هه‌ر تكیتێك نرخه‌كه‌ی 2.5 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و له رێگه‌ی راكێشانی تیروپشكه‌وه ده‌رده‌چێت.
وه‌ك وێبسایتی "العربیه" بڵاویكردووه‌ته‌وه، نرخی راسته‌قینه‌ی ڤێلاكه، 812 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نیو ملیۆن تكیته بفرۆشێت، بڕه پاره‌یه‌كی زۆر زیاتری له نرخی راسته‌قینه ده‌ستده‌كه‌وێت، كه نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی نرخه راسته‌قینه‌كه ده‌بێت.
دانستۆن لاو، بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه گوتی: "خانووه‌كه به‌هۆی شوێنه‌كه‌ی زۆر دڵگیره، له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوانی زه‌وییه و به باخچه‌یه‌كی جوان ده‌وره‌دراوه، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم هیچ ڤێلایه‌كی دیكه له‌و شێوه‌یه هه‌بێت".
ڤێلاكه له شه‌ش ژووری خه‌وتن پێكهاتووه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی لانكشایه‌ری باكووری ئینگلته‌را (370 كیلۆمه‌تر باكووری له‌نده‌ن).
دانستۆن لاو 37 ساڵ، له ساڵی 2011 ڤێلاكه‌ی به 435 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی كڕیوه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ناوی ناتاشا ته‌مه‌ن 32 ساڵ و دوو منداڵه‌كه‌یان له‌و ڤێلایه‌دا ده‌ژین.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)