رۆمانیا گه‌نمی زیاده‌ی خۆی ده‌فرۆشێته عێراق
هۆشداری دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی برنجه هندییه‌كه ده‌درێت
K24 - ھەولێر
رۆمانیا ئه‌مساڵ بڕێكی زۆر گه‌نمی به‌رهه‌مهێناوه كه به‌گوێره‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته زیاتره له هه‌شت ملیۆن تۆن گه‌نم، به‌دوای بازاڕێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ گه‌نمه‌كه‌ی، به‌غدا كه به‌بیانووی زۆری بڕه‌كه‌یه‌وه، ئاماده نه‌بوو 30% گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه، ئێستا سه‌رگه‌رمی كڕینی گه‌نمی رۆمانیه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هۆشیاریدا له‌وه‌ی گه‌نمی رۆمانی بێ كوالێتی و خراپه و هاوشێوه‌ی برنجه هندییه‌كه ده‌بێت.