پرسیارێك واتای كۆتاییهاتنی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرده
شاره‌زایه‌ك پشتڕاستی ده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له‌و كاته‌ی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ت هه‌ندێك گومان رووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه، تۆش به دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێیت تا له‌و گومانه رزگارت بێت، ئه‌مه نیشانه‌یه‌كه له‌وانه‌یه هاوكاریت بكات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی گونجاو بده‌یت.
شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان به ناوی (جیمس بریس) به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی گوتووه" شتێك هه‌یه ده‌توانێت له رێگه‌یه‌وه بۆ ژن و مێرد ده‌ربخات كه په‌یوه‌ندیی نێوانیان گه‌یشتووه‌ته رێگایه‌كی داخراو، واتا ده‌گه‌نه حاڵه‌تێكی زه‌حمه‌ت و نزیكبوونه‌وه له كۆتاییهاتنی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان".
ئه‌و شاره‌زایه روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره لای هه‌ر كامیان وروژا و باسی ئه‌وه‌یكرد ئه‌گه‌ر (له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا بژیایه ژیانی جیاواز ده‌بوو) ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی ئێستای له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كۆتاییهاتووه".
بریس ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی هۆشداری گه‌وره‌یه و نابێت كه‌سیان پشتگوێی بخه‌ن چونكه ده‌ریده‌خات هه‌ڵه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییاندا هه‌یه، له‌وانه‌یه له داهاتوودا كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" زۆربه‌ی كات ئه‌و دۆخه دێته پێشه‌وه كه ژن و مێرده‌كه هه‌ردووكیان ده‌گه‌نه ئه‌و دۆخه و ده‌چنه شوێنێك و ده‌یانه‌وێت خۆیان له رۆتینی ژیان رزگاربكه‌ن و له شوێنێكی دیكه به دوای گۆڕانكاریی ژیانیاندا ده‌گه‌ڕێن".