ليندسى لوهان: قورئان ئاراميم پێ ده‌به‌خشێت
رايگه‌ياند، رۆژانه كاتى بۆ خوێندنى قورئان ته‌رخانكردووه و تا ئێستا چه‌ند لاپه‌ڕه‌يه‌كى به وه‌رگێڕانى بۆ ئينگليزى خوێندووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ى هۆليۆدى ئه‌مريكا، ليندسى لوهان، له به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌ڤزيۆنيدا، رايگه‌ياند، رۆژانه كاتى بۆ خوێندنى قورئان ته‌رخانكردووه و تا ئێستا چه‌ند لاپه‌ڕه‌يه‌كى به وه‌رگێڕانى بۆ ئينگليزى خوێندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: گوێ له قورئان ده‌گرم له رێگه‌ى مۆبايله‌وه.
پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه پرسيارى كرد، ئايا له‌و كاته‌دا گوێ له قورئان ده‌گريت يان دهيخوێنيتهوه، هه‌ست به چى ده‌كه‌يت، ليندسى لوهان گوتى: هه‌ست به ئارامى و هێمنى ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان هێرشێكى زۆرى كراوه‌ته سه‌ر ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كتێبێكى وه‌رگێڕانى قورئانى به ده‌سته‌وه بوو.
گوتيشى: ئه‌و كاته زانيم قورئان بۆ من ئاسووده‌يى و ئۆخژن به‌خشه.
ئه‌و ئهستێرهيهى هۆليۆد ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ره‌مه‌زانى رابردوودا بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ به رۆژوو بووه وه‌ك تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك و گوتى: ئه‌زموونێكى قورس بوو، به‌ڵام هه‌ستێكى زۆر خۆش و باشم هه‌بوو.