ئه‌م پرسیاره كۆتایی به ژیانی هاوسه‌رێتی ده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك حاڵه‌ت, سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانت كه‌وتییه گومان و له رێگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گومانه، ئه‌وه یه‌ك نیشانه‌ی زه‌ق هه‌یه بۆ هاوكاریكردنت بۆ بڕیاردانێكی درووست.
جێیمس پریس، پسپۆڕی بواری په‌یوه‌ندییه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌ك حاڵه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ران بزانن كه په‌یوه‌ندییه‌كانییان گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و پێویستیشه له‌و حاڵه‌ته‌دا، كۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه بهێنن.
پریس بۆ وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵ، رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له هاوسه‌ران، یاخود هاوبه‌شی ژیان، پرسیاری له باره‌ی ژیانی داهاتووی هاوبه‌شه‌كه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ى جگه له ئه‌و، ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی هه‌ره به‌هێزی كۆتاییهاتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه.
پریس جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرسیاره‌یه "نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه" و ناكرێت پشتگوێ بخرێت، چونكه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌یه و رێگری له درووستبوونی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كات له داهاتوو.