ئه‌گه‌ر ئه‌م 7 نیشانه‌ت به‌دیكرد ده‌ست له‌كاره‌كه‌ت هه‌ڵگبره
بۆ ته‌ندرووستیت باشه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای دوودڵی و ناجێگیری ده‌روونی، زۆرێك له كارمه‌ندان گرفتییان له بڕیاردان هه‌یه بۆ ده‌ست له‌كێشانه‌وه، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت زیانی ده‌روونیشی هه‌یه.
زانایانی بواری ده‌روونناسی پێیان وایه، چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن پێویسته هه‌مووان ئاگاداری بن، هه‌ر كاتێك تێبینی ئه‌و ئاماژانه‌یان كرد، پێویسته نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و ده‌ست له‌كاره‌كانییان هه‌ڵبگرن، به‌م كاره‌ش پارێزگاری له ته‌ندرووستی خۆی ده‌كه‌ن.
ساندی مان، مامۆستای ده‌روونزانی زانكۆی سێنتڕاڵ لانكشایری به‌ریتانی، ئه‌م 7 نیشانه‌یه‌ی ده‌ستنیشان كردووه:
1- كه‌مخه‌ویی
ئه‌گه‌ر له خه‌وتن دووچاری گرفت هاتی و نه‌تتوانی زوو خه‌به‌رت ببێته‌وه بچیه سه‌ر كاره‌كه‌ت، ئه‌وا پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌و لایه‌نه نه‌رێنییانه بكه‌ی، كه به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه درووستبووه.
2- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانت زۆر دووباره‌كرده‌وه
هیچ كه‌س نییه كاربكات و هه‌ڵه نه‌كات، به‌ڵام زۆر دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌نده ماندووه و مێشكی توانای چاره‌سه‌ركردن و بڕیاردانی نه‌ماوه له‌و كاره.
3- زووهه‌ڵچوون
به‌هۆی ماندووێتی زۆره‌وه، ئاستی دوودڵی و نیگه‌رانی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئارامگرتنی مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه و وا ده‌كات زوو هه‌ڵبچێت و كاردانه‌وه بنوێنێت.
4- هه‌ستیاری له راده‌به‌ری هه‌ست و سۆز
دوودڵی و ماندووێتی، وا ده‌كه‌ن هه‌ستی مرۆڤ ناسك بێت و به‌رگه‌ی ساده‌ترین هه‌ڵوێسته‌كان نه‌گرێت و ده‌ست به گریان بكات، یان به شێوه‌یه‌كی نائاسایی بشێوێت.
5- نه‌مانی گیانی گاڵته‌وگه‌پ
كار و پیشه مرۆڤ ده‌خاته ژێر گوشاری ده‌روونی و هه‌ستكردن به چێژی ژیان كه‌مترده‌كاته‌وه.
6- به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی شته‌كان
ئه‌گه‌ر هه‌ستت به گرنگیدان به هاوكاران، كارمه‌ندان و نه‌خۆشان نه‌كرد، یان گرنگی ته‌واوت به كاره‌كه‌ت نه‌دا، ئه‌وه ئه‌نجامی ماندووێتی زۆره و پێویسته ئاگاداربی.
7- دره‌نگ له خه‌و هه‌ستان بۆ چوونه سه‌ر كار
ئه‌گه‌ر له كاتی هه‌ستان له خه‌وی به‌یانییان، دووچاری گرتف بوویه‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا بیرده‌كه‌یه‌وه ده‌چییه سه‌ركار، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مێشك كردووه.