چین مێژووش كۆپی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه له‌و كاته‌ی سه‌ردانی وڵاتی چین ده‌كه‌ی، چاوت به زۆری شتی كۆپی و لاسایی بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر له كه‌لوپه‌ل، جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانی روونادات، به‌ڵكو چین ئه‌م كاره‌ی به‌رامبه‌ر مێژووش كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، چینییه‌كان سوپای تراكوتا، واتا سوپا قوڕینییه مێژووییه‌كه‌یان، كۆپی كردووه، كه به كۆنترین سوپای ئه‌و وڵاته داده‌نرێت.
كۆپییه‌كانی ئه‌م سوپا قوڕینییه له پارێزگای ئانهوی هه‌ن، كه نزیكه‌ی 1100 كیلۆمه‌تر له شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی دووره.
كۆپی سوپای قوڕینیش، له سێ دۆڵی گه‌وره‌ی پارێزگای ئانهوی هه‌یه و قه‌باره و ژماره‌یان هاوشێوه‌ی سوپا قوڕینییه راسته‌قینه‌كه‌ن.
بۆ بینینی سوپای قوڕینی كۆپی كراویش، پێویستت به پلیتێكی 17 دۆلاری هه‌یه، له‌كاتێكدا سوپای قوڕینی راسته‌قینه، نرخی پلیته‌كه‌ی، 20 دۆلاره.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زۆرێك له گه‌شتیاران كه‌وتوونه‌ته داوی كۆپی شوێنه‌واره‌كان له‌و كاته‌ی سه‌ردانی چینیان كردووه، هه‌ندێك له گه‌شتیاران وایان زانیوه، له‌سه‌ر دیواره گه‌وره‌كه‌ی چین وه‌ستاون و وێنه‌یان گرتووه، به‌ڵام جگه له كۆپی دیواره‌كه هیچی دیكه نه‌بووه.
چین به‌وه‌ش به‌ناوبانگه، كه كۆپی زۆربه‌ی شوێنه‌واره به‌ناوبانگ و مێژووییه‌كانی جیهانی هه‌یه، وه‌كو هه‌ره‌مه‌كانی میسر، كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا و كه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتن "قوس النصر"ی فه‌ره‌نسا.