شەپۆلێكی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای سوور پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بارانی پچڕ پچڕ شارەكان و بەفربارین ناوچەشاخاوییەكانی باشووری كوردستان بگرێتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینە لە رۆژی یەكشەممە 12 شوباتی 2017 دەست پێدەكات تا رۆژی ھەینی 17 شوبات بەردەوام دەبێت.

كەشناسی روونیدەكاتەوە لەو ماوەیەدا ئەگەری بارانی بە لێزمە و ھەورە تریشقە لە ناوچە جیا جیاكانی كوردستان ھەیە.

راگەیاندراوی كەشناسی
راگەیاندراوی كەشناسی