سه‌رۆك وه‌زیران تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه
براوه‌ته نه‌خۆشخانه و پشكنینی بۆ بۆكراوه
K24 – هه‌ولێر:
بیتا سیدلۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵۆڵۆنیا پاش ئه‌وه‌ی له باشووری وڵاته‌كه‌ی دووچاری رووداوێكی هاتووچۆ بووه، رۆژی هه‌ینی 10/2/2017 بۆ پشكنینی پزیشكی براوه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری فیات 600 كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان شۆفێری بووه به به‌یه‌كیانداداوه، به‌و هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بیتا سیدلۆ كه له جۆری لیمۆزینه له سه‌ر شه‌قامه‌كه ده‌رچووه و خۆیكێشاوه به دارێكدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شی پیشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌و وڵاته نیشانیانداوه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی چوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌ی باشووری وڵات، بینیوویان سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پشكنین و دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی و دۆخی ته‌ندرووستی هێنراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كه. به‌ڵام دواتر هێلیكۆپته‌رێك به تیمێكی پزیشكییه‌وه هاتوون و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی وارشۆی پایته‌خت.
له پێگه‌ی تویته‌ره‌وه گوته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكوه‌زیران نووسیبووی، ره‌وشی سه‌رۆكوه‌زیران زۆرباشه، ته‌نها پێویست بووه پشكنینی زیاتری له پایته‌خت بۆ ئه‌نجامبدرێت. داواكاری گشتیش بڕیاریداوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و رووداوه بكاته‌وه.